فیلمی: Crazy Stupid Love
کاڵ ویڤەر (ستیڤ کارێل) و هاوسەرەکەی ئیمیلی (جولیان مۆر) ماوەی ٢٥ ساڵە هاوسەرگیرییان کردووە و خۆشەویستی یەکتر بوون لە سەردەمی ئامادەییەوە، بەڵام ئێوارەیەک لە دوای ھەتنە دەرەوەیان لە چێشتخانەیەک، ئیمیلی پێی دەڵێت کە دەیەوێت جیاببتەوە، کاڵ ویڤەر'یش بڕیار دەدات کە ھاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەی لە خانووی قەراخ شاردا بەجێبھێڵێت. ئەوە زۆر قورس بوو بۆ "کاڵ" چونکە ھەمیشە "ئیمیلی" وەک هاوەڵی ڕۆحی خۆی دەبینی. لە دوای جیابوونەوە ژیانی "کاڵ" بە شێوەیەکی بەرچاو دەگۆڕێت ئەویش لەدوای بیرکردنەوە لەوەی کە "ئیمیلی" ھاوسەری زۆر بێوەفا بووە بەرامەری، ھەر بۆیە لەدوای ئەو ڕووداوەوە دەست دەکات بە دروست کردنی پەیوەندی لەگەڵ کچانی دیکەو بردنە ماڵەوەیان ئەمەش لە ڕێگەی ھاوڕێیەکییەوە بە ناوی (جەیکوب)...""
ژانەر: کۆمیدی-ڕۆمانسی-درامی
هەڵسەنگاندن: 7.4/10
کات: کاتژمێرێک و 58 خولەک
دەرهێنەر: Glenn Ficarra-John Requa
داهات: $145,051,197
وەرگێڕ: شانیا شوان-شانیا محەممەد
پێداچوونەوەی: شانیا شوان-شانیا محەممەد

ڕانان لە فیلم

فیلمە هاوشێوەکان